Heman Hussein Yaseen
03 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە سێ حاڵەتی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا کە تیایدا ئافرەتێک و منداڵێک بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن و پیاوێکێش لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە.
بەمەش کۆی تووشبووان لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٠٤ کەس و لەو ژمارەیش، ١٠٨ حاڵەت لە سلێمانی، ٦٨ حاڵەت لە ھەولێر، ١٢ حاڵەت لە دھۆک و ١٦ حاڵەتیش لە ھەڵەبجە تۆمارکراون، ھەروەھا لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٥١ حاڵەت لە سلێمانی و، ١١ حاڵەتیش لە ھەولێر چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانییان و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەیە.