Heman Hussein Yaseen
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2019
هه‌ولێر - AA
كۆنفرانسێكی هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا تاوتوێی بارودۆخ و ره‌وشی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرا.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشه‌نگ محه‌مه‌د بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''سه‌دا ٩٩ی په‌نابه‌رانی سووریا كه له عێراقن له هه‌رێمی كوردستان پێشوازییان لێكراوه و ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووریاش له هه‌رێمی كوردستان، ٢٢٦ هه‌زاره و ئاواره‌كانی ناوخۆش، ٧٩١ هه‌زار ئاواره‌یه، ئێستاش به هۆی بارودۆخی سووریا، تا ئه‌مڕۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان ١٠ هه‌زار په‌نابه‌ره''.
هۆشه‌نگ محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وه‌ستاوه و گوتیشی: ''ئه‌مساڵ پێشوازیمان كردووه له شەش هه‌زار و ٤٠٠ ئاواره‌ی ناوخۆی عێراق كه زۆربه‌یان دووباره له پارێزگای نه‌ینه‌وا هاتوونه‌ته‌وه بۆ ناو كه‌مپه‌كان و هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ فریاكه‌وتن دروستكرابوون وه‌كو چاره‌سه‌رێكی كورتخایه‌ن، به‌ڵام ئێستا به هۆی ئه‌و بارودۆخه سیاسیی و ناسه‌قامگیرییه‌ی هه‌یه، پێویسته بیر له چاره‌سه‌رێكی باشتر بكه‌ینه‌وه كه خه‌رجی كه‌متر بێت و په‌ناگه‌یه‌كی باشتریش بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران دابین بكرێت''.

به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دابینكردن و گۆڕینی ئه‌و خیوەتانەی له كه‌مپه‌كان هه‌یه گوتی: ''ئه‌مساڵ ١٦ هه‌زار و ٥٠٠ خیوەت پێویستی به گۆڕینە، ئه‌گه‌ر هه‌ر دانهیەك به های ٥٠٠ دۆلاری پێویست بێت، ئه‌وا كۆی گشتی بڕی هەشت ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلاری پێویسته و ئێستا ٦٥ هه‌زار خێزان له كه‌مپه‌كان ده‌ژین''.
به‌ڕێوه‌به‌ری بێته‌ر شێڵته‌ری سوێدی، جۆن كارلسن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، هەشت هه‌زار ئاواره له سووریاوه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له ئێستاشدا رۆژانه نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س ئاواره ده‌بن بۆیه پێمان وایه پێویسته هاوكاری و كۆمه‌ك بگه‌یه‌نینه ئاواره‌كان و ئه‌مڕۆش خیوەتێكمان نمایشكردووه له مادده‌یه‌كی زۆر باش دروستكراوه و به‌رگه‌ی شه‌ش ساڵ ده‌گرێت''.
جۆن كارلسن گوتی: ''تێچووی هه‌ر خیوەتێک هه‌زار یورۆیە و پارچه‌كانی به شێوه‌یه‌ك دروستکراوه کە ده‌تواندرێت جگه له شوێنی نیشته‌جێبوون، بكرێت به شوێنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش و چه‌ندین شوێنی دیكه كه رووبه‌ڕێكی فراوانی هه‌یه و له میانی دوو كاتژمێردا ده‌تواندرێت جێگیر بكرێت''.
