هه‌ڵكردنی سه‌ماوه‌ری داران و مه‌نقه‌ڵ له‌سه‌ر رووی به‌ستووی ده‌ریاچه‌ی باڵك
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و سه‌رماوسۆڵه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه رووی ده‌ریاچه‌ی باڵك كه به‌رزترین ده‌ریاچه‌ی توركیایه له ئاستی ده‌ریاوه به‌ستی، ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان له‌سه‌ر رووی ئه‌م ده‌ریاچه سه‌ماوه‌ری داران و مه‌نقه‌ڵیان هه‌ڵكرد.
Iğdır
ئیدر - AA

ئه‌م ده‌ریاچه‌یه كه ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕی هه‌ردوو پارێزگای ئیدر و ئاگری، دوو هه‌زار و ٢٤١ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه. دوای ئه‌وه‌ی رووی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ریاچه‌كه به‌ستی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له پارێزگاكانی ده‌وروبه‌ری بۆ بینینی ئه‌م دیمه‌نه سه‌رنجڕاكێشه روویان له ناوچه‌كه كرد.
له كاتێكدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌دا به پیاده ده‌ڕۆن، به‌شێكی دیكه‌یشیان مه‌نقه‌ڵی و سه‌ماوه‌ری دارانیان هه‌ڵكردووه، ئه‌مه‌ش دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشی به ده‌ریاچه‌كه به‌خشیووه.
یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی له ئیدره‌وه هاتووه‌ته ده‌ریاچه‌كه وه‌هاب ئارسڵان'ه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه، به‌مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه له سترێسی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ هاتوونه‌ته ده‌ریاچه‌كه و زۆر هۆگری بینینی سروشته.