Lale Bildirici Büyükkarakaya
03 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ- AA
چیدەم ئونلو لە شارۆچکەی بەیکۆزی سەربە ئیستانبوڵ، باخێکی تایبەت بە بەخێوکردنی پەپوولەی کردووەتەوە و تیایدا نزیکەی ٨٠٠ پەپوولە لە ١٥ جۆری جیاواز هەن کە بە دیمەنە دڵڕفێنەکەیان سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆیان رادەکێشن.
ئەم باخە بەجۆرێک دروست کراوە کە ئاوهەوای گەرمەسێرە، پلەی گەرما تیایدا ٢٨ پلە و رێژەی شێش سەدا ٨٠یە.
چیدەم ئونلو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە کرد و گوتی: "بیرۆکەکەم لە شاری ستراتفۆرد وەرگرتووە کە شارێکی دڵڕفێنی بەریتانیایە و شکسپیر شانۆنامە ناوازەکانی تیادا نووسیوە. من و هاوسەرەکەم بۆ یەکەمجار لەو شارە باخی پەپوولەمان بینی، گوتمان پێویستە شتێکی واش لە تورکیا دروست بکەین. بڕیارمان دا ئەم باخە دروست بکەین. بۆ ماوەی دوو ساڵ کارمان لەسەر کرد و دوای چەند قۆناغێکی درێژ پەپوولەکانمان هێنا بۆ ئێرە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئامانجیان لەم پڕۆژەیە ئەوە بووە منداڵان لە مۆڵ و شوێنە داخراوەکان بێنەدەرەوە و تێکەڵ بە سروشت ببن.
03.11.2021 هاووڵاتییەکی تورک باخێکی تایبەت بە بەخێوکردنی پەپوولە کردووەتەوە
لە ئیستانبوڵ ھاووڵاتییەک باخێکی تایبەت بە بەخێوکردنی پەپوولەی کردووەتەوە و تیایدا نزیکەی ٨٠٠ پەپوولە لە ١٥ جۆری جیاواز ھەن