پاریس
كتێبێ ھاوسەری پێشوی سەركۆماری فەڕەنسا ڤالێری ترێروایلێر كە بەر لەوەی چاپ و بڵاو بكرێتهوه ببوو ھۆی دروستبوونی دەمەقەڵێ لهبارهی كتێبهكهیهوه، ئێستا لە لیستی ئەو كتێبانەدایە پڕفرۆشترینن.
لهمبارهوه یەكێك لە بە ناوبانگترین یەكێتی بەڕێوبەران بۆ كاروباری فرۆشتن لە فەرەنسا (Fnac) ئاشكرایكرد كه كتێبەكەی ترێروایلێر دوێنێ چاپبوو و 15 ھەزار دانەی لێ فرۆشراوە.
لقی فەڕەنسای كومپانیای بڵاوكردنەوەی كتێبی جیھانی "ئامازۆن" ئاشكرایكرد كتێبەكە كەوتۆته ریزی ئەو كتێبانەی لە سەر ئێنتەرنەت زۆرترین داواكریان لهسهر ههیه.
ڤالێری ترێروایلێری 49 ساڵە لە كتێبەكەیدا، بە نەرێنی باسی سەركۆمار هۆڵاند دەكات و وەك كەسێكی بێ ھەست ناوی دەبات.
لە كتێبەكەیدا كه بە ناوی "Merci pour ce moment" (بۆ ئەم ساتە سوپاستان دەكەم- أشكركم على هذه اللحظة)یه، هۆڵاند بە كەسێكی سارد و كەم خەندە تۆمەتبار دەكرێت و بەھۆی ئەوەی ھەوڵی دەدا خۆشەویستەكەی پێشوو لە سیاسەتە بهدوور بگرێت، رەخنە لێ دەگیرێت.
ڤالێری ترێروایلێر لە كتێبەكەیدا گلهیه ئەوە دەكات كە هۆڵاند چەند بە ناوبانگ دەبێت، ئەوەندە لێی دوور دەكەوێتهوه.