Zekeriye Şimşek
03 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2022
عەنتاب - AA
لە شارۆچکەی ئیسڵاحییەی سەر بە پارێزگای عەنتاب، وەرزی کۆکردنەوەی بەرهەمی بەزالیا، دەستیپێکرد.
جووتیاران لە بەیانی زوودا دەچنە کێڵگەکانیان و دەست بە کۆکردنەوەی بەرهەمەکانی ئەو بەزالیایە دەکەن کە دەینێرن بۆ هەموو لایەکی تورکیا.
سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی شارۆچکەکە، مەهمەت کۆسە، بەشداری کۆکردنەوەی بەرهەمەکانی کرد و باسی لەوە کرد کە لە ئیسڵاحییە نزیکەی سێ هەزار دۆنم بەزالیا هەیە و رایگەیاند "لە ئەنجامی کارەکانی بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵ و دارستانی ئیسڵاحییە و هەوڵەکانی تایبەت بە زیاد کردنی جۆراوجۆری و پەرەدان بە بەرهەمی جێگرەوە، کۆکردنەوەی بەرهەمی بەزالیا، دەستیپێکرد".