Feriq Fereç
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
سلێمانی - AA
به ئاماده‌بوونی مسوڵمانان و نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كانی شاری سلێمانی و ئاواره عه‌ره‌به‌كان یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كرایه‌وه.
یاده‌كه به زیكری ده‌روێشه‌كان وسرود و كۆمه‌ڵێك گوتاری كه‌سایه‌تی ئایینی و نوێنه‌رانی حكوومه‌ت و نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كانی شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو كه به گشتی وتاره‌كان باسیان له پیرۆزی یاده‌كه و گرنگی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبووڵكردنی دەکرد.
لە یادکردنەوەکەدا، هەروەها باس له مێژووی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان له ھەرێمی كوردستان به‌گشتی و له سلێمانی به‌تایبه‌تی كرا.