هه‌ولێر
رۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری هه‌ولێر له میانه‌ی راگه‌یاندنی راپرسیه‌كی ده‌زگای وارڤین بۆ كاروباری ئافره‌تان به‌هاوكاری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئافره‌تان له عێراق، ره‌وشی ئافره‌تانی په‌نابه‌ری سوری له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ڕوو.
راپرسیه‌كه به‌ناونیشانی (ئێمه‌ش هه‌میشه بێده‌نگین، توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی ره‌گه‌ز له نێوان په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق) بوو و تێیدا لایه‌نی ئابوری و خوێندن و ته‌ندروستی و باری كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان وه‌رگیراوه.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئافره‌تان له عێراق فرانسیس گای بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "به‌راوردكردنی ره‌وشی ئافره‌تانی په‌نابه‌ری سوری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێی عێراق، ناتوانم به‌ره‌هایی بڵێم باشه یان خراپه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ستدرێژی سێكسی له هه‌موو وڵاته‌كان هه‌یه جیاوازی هه‌رێم و وڵاتانی تر ئه‌وه‌یه لێره ده‌رفه‌تی كاركردن گونحاوتره، بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی په‌نابه‌ر. بۆ ئه‌وه‌ی له بارودۆخی ژیانیان تێبگه‌ین، ئه‌وان له كه‌مپه‌كان دهستدرژی سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.