بەڕازیل
بەپێی سەرچاوەکان راگەیەنرا کە لەماوەی ساڵێک ٥ ھەزار و ٨٤٣ کیۆمەتری چوارگۆشەی دارەکانی دارستانەکانی ئەمازۆن لەناوبراوە.
وەزیری ژینگەی بەڕازیل (ئیزابێلا تێکزیرا) گوتی "بەھۆی دروستکردنی رێگەوبان و ھێڵی ئاسنی و بەربەستەکان، لەماوەی ساڵێکدا ٥ ھەزار و ٨٤٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە دارستانەکانی ئەمازۆن لەنابراون کە بە بەراوردکردن لەگەڵ ساڵی رابردوو بڕینەوەی دارستان لەسەدا ٢٨ زیادیکردووە"
وەزیری ژینگەی بەڕازیل ھەروەھا داوای لە وەزیرانی ژینگەی وڵاتانی دەوروبەر ئامازۆن کرد کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ببەسترێ.