جوانییه شاراوه‌كه‌ی ماردین دۆڵی غورسه
دۆڵی غورس له قه‌زای كزڵته‌په-ی پارێزگای ماردین به تاڤگه و شوێنی سه‌یران و سروشته دڵڕفێنه‌كه‌ی كه‌شێكی جیاواز بۆ سه‌ردانیكه‌ران دروست ده‌كات.
Diyarbakir
ماردین – AA
دۆڵی غورس له قه‌زای كزڵته‌په-ی پارێزگای ماردین به تاڤگه و شوێنی سه‌یران و سروشته دڵڕفێنه‌كه‌ی كه‌شێكی جیاواز بۆ سه‌ردانیكه‌ران دروست ده‌كات.
دۆڵی غورس كه ده‌كه‌وێته حه‌وته‌مین كیلۆمه‌تری سه‌ر رێگای ماردین-كزڵته‌په به دیمه‌نه دڵڕفێنه‌كانی و جریوه جریوی باڵنده‌كان پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كات و گه‌شتیاران هه‌ر له‌وێش به‌مه‌به‌ستی خۆفێنككردنه‌وه مه‌له ده‌كه‌ن، كه پله‌كانی گه‌رما له‌وێ ٤٠ پله‌ی تێپه‌ڕاندووه.
جگه له خه‌ڵكی ماردین خه‌ڵك له پارێزگاكانی دیكه‌ی توركیایشه‌وه به تایبه‌ت له رۆژانی پشوودا روو له‌و دۆڵه ده‌كه‌ن.
مه‌عسوم ئاڵتای به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو راگه‌یاند: "یه‌كه‌مجارمه دێمه ئێره. به‌ڵام به‌راستی سروشتێكی ناوازه و دڵڕفێنی هه‌یه و زۆر فێنكه. پێشنیار بۆ هه‌موو كه‌س ده‌كه‌م بێنه ئێره. له‌مه‌ودوا تا ده‌رفه‌تم هه‌بێ دێم. ئێره به‌هه‌شته شاراوه‌كه‌ی كزڵته‌په‌یه".
حه‌سه‌ن كورتای كه قوتابییه له كۆماری توركی قوبرسی باكوور كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بۆ گه‌شتكردن روویان كردۆته ئه‌و دۆڵه و گوتی: "ئێره زۆر باشه بۆ سه‌یران. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاو به‌رده‌وام له تاڤگه‌كه‌وه دێته خواره‌وه ئاوه‌كه زۆر سازگاره".
ئیبراهیم خه‌لیل سانجار-یش كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بۆ سه‌یران هاتووه‌ته غورس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك بۆ ئارامبوونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نجاڵییه‌كانی شار سه‌ردانی دۆڵه‌كه بكات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن