Rıdvan Korkulutaş
12 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2022
بینگۆل - AA
بەهۆی بەفربارین و تەم، گرفتی هاتوچۆ بۆ شۆفێران لەسەر رێگای سەرەکی بینگۆل-ئەلعەزیز دروست بوو.
هەروەها لە نزیک گوندی کوروجا ماوەی بینین بۆ نزیکەی دوو مەتر کەم بووەوە.
تیمەکانی شارەوانی بۆ ئەوەی رێگاکان دانەخرێن و هاتوچۆی هاووڵاتییان گرفتی بۆ دروست نەبێت، بەفری سەر رێگاکانیان راماڵی.
لە لایەکی دیکەشەوە لە گوندی یۆڵچاتی، بەفربارین دیمەنێکی ناوازەی دروست کرد.