ئاکرێ
دوای ئهوهی نزیکەی ١٠٠ چالاکوانی وڵاتانی بەریتانیا، فەڕەنسا، تورکیا، سوێد و ئەمریکا لهگهڵ ژمارهیهك له چالاكوانانی ناوخۆی ههرێمی كوردستان گهیشتنه كهمپی پهنابهرانی رۆژئاوا له شاری ئاكرێ و دوای مانهوهیان بۆ شهوێك، سەعات ھەشتی بەیانی لەژێر چاودێری پۆلیس و تیمەکانی تەندورستی دەستیان به رێكردنێك كرد كه ماوهی دوو رۆژ دهخایهنێ و له كهمپی باسرمهی پهنابهرانی سوریا به كۆنسێرتێك كۆتایی پێ دێ.
سەرجەم پێداویستیی بهشدارانی رێكردنهكه لهلایهن رێكخراوی رەیز فاوندەیشنهوه دابینكراوه كه دوای چالاكییهكه ئهو پێداویستیانه دهدرێته پهنابهران.
لهمباره چالاکوان کەڤد بەرواری لە لێدوانێكیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەگەڵ ھاورێکەم ئەم بیرۆکەیەمان دانا، لە کامپی ئاکرێوە بەرە و کامپی بەسرمە لەگەڵ نزیکەی ١٠٠ چالاکوان ٥٠ کیلۆمەتر رێدهكهین. من و ھاورێکەم سیلاڤ بەرواری کاتێک بچووک بووین ساڵی ١٩٨٨ بەرەو سنورەکان رۆیشتین، من کەوتمە کامپی ماردین و ھاورێکەم لە کامپی دیاربەکر بوو، دەمانەوێ گەلی کورد بەجیھان بناسێنین. بەشداربووان زیاترینیان بیانیین لەچەند وڵاتێکەوە ھاتوون، گەلی کورد یەک نەتەوەیە بۆیە گەلی رۆژئاوا گەلی ئێمەن، بەو بۆنەوە ھونەرمەند شڤان پەروەر کۆنسێرتێک ساز دەکا بەمەش ھاوبەش دەبێ لە ھاوکاری پەنابەرانی رۆژئاوا و ناساندنی گهلی كورد به جیهان."
ھەروەھا چالاکوان تۆم سۆریھڵ سەبارەت بە رێكردنهكه و رەوشی پەنابەرانی سوریا لە ھەرێمی کوردستان بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئامانجمان لە بەرنامەکە ئەوەیە ناخۆشیەکانی پەنابەرانی کوردی سوریا بە جیھان بناسێنین لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە، دەمانەوێ لە نزیکەوە گوێمان لە چیرۆک و بەسەرھاتنی ژیانیان بێ بۆ ئەوەی بۆ جیهانی بگێڕینهوه كه ئەوان لەچ رەوشێکدان. لەسەرجەم کەمپەکانی کوردستان چەند چالاکوانێکی پەنابەری سوریمان لەگەڵە ھەموو پێکەوە بەرەو کامپی بەسرمە بەپێ رێدەکەین. ئهمه ھەستێکی خۆشە."
بەشداربووان ٥٠ کیلۆمەتر رێدەکەن و چالاكییهكه ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێ کە لە کامپی پەنابەرانی شاری ئاکرێوە بەرەو کامپی باسرمەی سەر بە شارۆچکەی هەریر بەپێی رێدەکەن، رۆژی یەکەم ٣٠ کیلۆمەتر پاشان لە گوندێکی سەر رێگا شەو دەمێننەوەو دواتر دەکەونە رێی بۆ کامپی بەسرمەی سەر بە شارۆچکەی ھەریری سەر بە پارێزگای ھەولێر.
چاوەڕوان دەکرێ لە دووەم رۆژی پرۆگرامی چالاکیەکەدا ھونەرمەند شڤان پەروەر کۆنسێرتێک لە کامپی بەسرمە بۆ پەنابەرانی سوریا سازبکا و بهم شێوهیهش چالاکیەکە کۆتایی دێ.