ھەولێر
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "قسەکردن لەبارەی بەشداری هێزەکانی سوپای قودسی ئێران لەگەڵ پێشمەرگە بۆ رووبەرووبوونەوەی چەکدارانی سەر بەداعش هیچ بنەمایەکی راستی بۆ نییە، لەوەتی پیشمەرگەی کوردستان دەستی بەشەڕ کردووە و بەرگری دەکات، به هیچ شێوەیەک نە لە ئێران و نە لە شوێنێکی دیکە، هێز ی سەربازی نەهاتووە، پێشمەرگەی کوردستان خۆی توانای ئەوەی هەیە بەرگری لە هەرێمی کوردستان و کەرکوک بکات."
ئەنوەری حاجی عوسمان گوتیشی: "دیارە ئامانج لەو دەنگۆیانە زیاتر بۆ مەبەستی کەمکردنەوەی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی کوردستانە بەرامبەر بەچەکداران، چونکە هێزەکانی پێشمەرگە لەو پەری ئامادەباشیدایە، لە هەموو روویەکەوە ئامادە سازی تەواوی هەیە، تا هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەکانی چەکداران بپارێزێت."
لە رۆژنامەی یەنیشەفاق-ی توركی وا بڵاو کرایەوە کە هێزەکانی سەر بەسوپای قودسی ئێران لە گەڵ پێشمەرگەی کوردستان لەدژی چەکدارانی داعش شەڕیان کردووە و هاوکاری پێشمەرگەیان کردووە.
لای خۆشییەوە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان نازام دەبباغ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە دوا سەردانی بۆ تاران بەبەرپرسانی ئەو وڵاتەی راگەیاندبوو، کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەرگری لەخۆی بکات و پێویستی بەهاوکاری سەربازی ئەو وڵاتە نییە."