ھەڵەبجە
دوای ئەوەی رۆژی پێنجشهممه لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا و لەپەرلەمانی ئەوروپا گفتوگۆ لەسەر بەجینۆساید ناساندنی دۆسیەکانی گەلی کورد کرا و وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی کوردستان ئارام ئهحمهد بەنوێنەرایەتی ههرێمی کوردستان بەشداریی تێدا کرد، کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە نیگەرانی خۆی لەپەراوێزخستنی خودی قوربانیانی پرۆسەکانی جینۆسایدی دژ بەگەلی کورد پیشاندا. ههروهها سەرۆکی کۆمەڵەکەش داوا دهكا چیتر وەکو ئێستا پەراوێز نەخرێن لەپێناو باشتر گوزارشتکردن لە دۆسیەکانی گەلی کورد و زیاتر سەرنج راکێشانی رای گشتی نێودەوڵەتی لەو کۆڕ و کۆبوونەوانەدا.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.