بەغدا
بە پێی لێدوانی کاربەدەستانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بەھۆی تەقاندنەوەی ھەشت ئوتۆمبیلی بومبڕیّژکراو لە شارەکانی کەربەلا، بابل، ناسریە، بەسرە نوزدە کەس کوژراون و ھەشتاو سێ کەسی دیکەیش بریندارن.
ھەر ئەمڕۆ لەشاری بەغدا لەچوار تەقینەوەی جیادا سێ کەس کوژران و ١٣ کەسی دیکە برینداربوون.
یەکەمین تەقینەوە لەشاری بەغدا لەبەردەم مزگەوتی (موستەنسەریە) لەرێی ئوتۆمبیلێکی بومبڕێژکراو و دووەم تەقینەوە لەناوچەی (ئەبوغریب) لەرۆژئاوای بەغدا و سێیەمیش لەگەڕەکی (ئەبو دشەیر) و چوارەم تەقینەوە لەبەردەم قافڵەی ئوتۆمبیلەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا روویدا.
زانراوە لەو تەقینەوەیەدا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا رزگاری بووە.