سەرگەران
بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک عەمید سەرحەد قادر رایگەیاند: ئەمرۆ لە ناحیەی سەرگەرانی سەر بە پارێزگەی کەرکوک بۆمبێکی چێنراو تەقیوەتەوە و لەکاتی چونی تیمێکی پۆلیسان بۆ شوێنی تەقینەوەکە کە پسپۆرێکی پوچەڵکردنەوەی بۆمبی چێنراویشیان لەگەڵدابوو؛ بۆمبێکی دیکەی چێنراویان پیادا تەقیەوە و لە ئاکامدا پێنج پۆلیس و پسپۆری پوچەڵکردنەوەی تەقینەوەکان برینداربوون.
ماوەیەکە تەقینەوەی بۆمب و سەیارەی مینرێژاو و ھێرشی خۆکوژی لە سنوری پارێزگای کەرکوک رووی لە زیادبوون کردووە.