زوممار
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی دیجله‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زه‌عیم عه‌لی له دیدارێكی ئاژانسی ئانادۆڵو كه له ناحیه‌ی زوممار له‌گه‌ڵی ئه‌نجام داوه باس له به‌ره‌كانی شه‌ڕ و پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ی زه‌عیم عه‌لی باس له سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی شه‌ڕی داعش و كورد ده‌كا و ده‌ڵێ: "كاتێ داعش هاته عێراق له ماوه‌ی بیست و چوار سه‌عات توانی چوار فرقه‌ی سوپای عێراق له‌ناو ببات ئه‌م گورزه كه له سوپای وه‌شاند كاریگه‌ریی خراپی دروست كرد دواتر داعش به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا هێرشی كرده سه‌ر پێشمه‌رگه و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانین بڵێن له‌ڕووی هه‌ولێره‌وه، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی دهۆك و سنووری سهێلان كه شوێنێكی ستراتیژییه نزیك بوویه‌وه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان زه‌عیم عه‌لی، ده‌ڵێ "دواتر له‌لایه‌ن بەڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاك مه‌سعود پلانێك داڕیژرا له سنووری زوممار و ره‌بیعه چه‌ند میحوه‌رێك دانرا میحوه‌ری هه‌شت و نۆ كه ده‌كاته رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوای دیجله من راسپێرام وه‌ك سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌و میحوه‌ره جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمیش راسته‌وخۆ، خۆی سه‌رپه‌ره‌شتی میحوهرهكهی كردووه".
زه‌عیم عه‌لی بۆ ئانادۆڵو زیاتر باسی له پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و گوتی "سه‌ره‌تای هێرشی پێشمه‌رگه له سنووری سههێلانی نزیك زاخۆ ده‌ستی پێكرد بۆ جاری یه‌كه‌م توانیمان پێشڕه‌وییه‌كی 40 كیلۆمه‌تری بكه‌ین، كه نزیكه‌ی 12 گوند بوو زیانێكی زۆرمان له چه‌كدارانی داعش وه‌شاند زیانه‌كانیان سێ ده‌بابه و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ژماره‌یه‌ك كوژراویان لێ به‌جێما".
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی دیجله‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گوتیشی "پێنج جار پێشڕه‌ویمان كرد، توانیومان چه‌كدارانی داعش له سنووری رۆژهه‌ڵاتی دیجله زیانێكی زۆریان لێ بده‌ین. له به‌نداوی موسڵه‌وه بیگره تا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سنووری زوممار كه خۆی له 75 گوند ده‌دا. رزگارمان كردووه".
هه‌روه‌ها زه‌عیم عه‌لی باسی له‌وه‌شكرد ئێستا پێشمه‌رگه جێگیر كراوه له سنووره ئازادكراوه‌كان، سه‌باره‌ت به "نه‌ته‌وه‌كانی تر پارێزگاری له ژیان و ماڵیان كراوه. جیاوازییمان نه‌كردووه له نێوان كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر".
سه‌باره‌ت به رۆڵی هاوپه‌یمانان زه‌عیم عه‌لی بۆ ئانادۆڵو ده‌ڵێ: "رۆڵی هاوپه‌یمانان له سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر داعشدا به‌رز ده‌نرخێنین، ئه‌وان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه سوپاسیان ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام له پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵمان بوون".
له‌باره‌ی گه‌یشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ پێشمه‌رگه به‌رپرس میحوه‌ری رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی دیجله ده‌ڵێ: "ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییانه‌ی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتوون، باشن به‌ڵام وه‌ك پێویست نین هیوادارین، چه‌ك و ته‌قمه‌نی زیاترمان پێ بگات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له پێشڕه‌وییه‌كانمان".
كێشه‌ی بۆمبی چێنراو شه‌ڕێكی تری چه‌كدارانی داعشه به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
له‌و باره‌وه، زه‌عیم عه‌لی ده‌ڵێ: "تیمی پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆمبمان هه‌یه رۆڵی باشیان هه‌یه به‌داخه‌وه داعش زۆر بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی چاندووه، له دوای خۆیان بووه به كێشه ئێمه‌ش به رێی تیمه‌كانمان هه‌وڵی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌یان ده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها گوتیشی "ئێستا سه‌رقاڵی راهێنانی ژماره‌یه‌ك پسپۆڕین، ده‌مانه‌وێت هاووڵاتیان ئاگادار بكه‌ینه‌وه پێش چوونیان بۆ سهرماڵهكانیان، ده‌بێ ئه‌مین بین چونكه پێشتر چه‌ند حاڵه‌تێكی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب رووی داوه".
زه‌عیم عه‌لی داوا له هاووڵاتییانی ناحیه‌ی زوممار، شوێنه ئازادكراوه‌كان ده‌كا بگه‌ڕێنه‌وه سهرزێدیان، ئێستا كاتی كشتوكاڵه و ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه پارێزراوه.
سه‌باره‌ت بهكۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵ به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی دیجله‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زه‌عیم عه‌لی وه‌ها وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئانادۆڵوی دایه‌وه كه موسڵ به‌لای ئه‌وانه‌وه، گرنگه به‌ڵام پرسی موسڵ په‌یوه‌ندی به دانووستان و گفتوگۆ هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا و هاوپه‌یمانان.
زه‌عیم عه‌لی گوتیشی "كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵ له به‌رنامه و زهینماندایە به‌ڵام مه‌رجمان هه‌یه و پێویسته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان گفتوگۆ بكه‌ین".