گەرمیان
بەرەبەیانی ھەینی ٢٥-٧-٢٠١٤، بە گوتەی ئەفسەرێکی ھێزەکانی پێشمەرگە، چەکدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) لە سنوری ناحیەی قەرەتەپە-ی پارێزگای كەركوك ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەڵام پاش رووبەروبوونە لەگەڵیان، ھێزەکانیان توانیویانە تێکیان بشکینن و دەست بگرن، بەسەر چەند کەرەستەیەکی سەربازیشدا.
له‌م باره‌وه سۆران محمد ئەفسەر لە ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو گوتی: "بەرەبەیانی ئەمرۆ لە نزیک ناحیەی قەرەتەپە چەکدارانی داعش ھێرشیان کردۆتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و پاش روبەروبونەوە لەگەڵیان، ھێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە سەربکەون بەسەریاندا و تێکیان بشکینن و له ئاكامدا چه‌ند كه‌رسته و كه‌ل و په‌لێكی سه‌ربازی چەکدارانی داعش بەجێماو و له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا."
ئه‌و ئه‌فسه‌ری هێزی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها گوتی: "لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا شەڕ و ئالۆزی لە ناحیەکانی سنوری قەزای خانەقین و پارێزگای دیالە پەرەی سەندوە و بە پێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان تەنھا لە ٢٤ سەعاتی رابردوو ١٠ پێشمەرگە شەھید و ١٩ دیکەش بریندار بووە و لە بەرامبەریشدا ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش کوژراون کە ژمارەیان بەدیاری کراوی نازانرێت."