دۆسیەی کوژرانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقجی
- ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه گوایه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی)، گینا هاسپڵ كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی سه‌ردانی توركیای كردبوو.
Washington DC
واشنتۆن – AA
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه گوایه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی)، گینا هاسپڵ كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی سه‌ردانی توركیای كردبوو گوێی له‌و تۆماره ده‌نگیانه گرتووه كه په‌یوه‌ندیدارن به كوشتنی خاشقجی-یه‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست-ی ئه‌مریكی به كردنه سه‌رچاوه‌ی "ئه‌و كه‌سانه‌ی زانیاریان هه‌یه له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی گینا هاسپێل" هه‌واڵێكی له‌باره‌ی كوشتنی خاشقجی-یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا، پشتبه‌ستن به به‌رپرسێك كه نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه هاسپڵ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا گوێی له‌و تۆماره ده‌نگیانه گرتووه كه په‌یوه‌ندیدارن به كوشتنی خاشقجی-یه‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه تۆماره ده‌نگییه‌كان "باوه‌ڕپێهێنه‌ر" بوون و ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر سعوودیه‌دا ده‌سه‌پێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی، گینا هاسپڵ له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی توركیای كردبوو.