Rewa Mahmut Hasan
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
کەرکووک
خوێندکارانی هەڵاتووی مووسڵ خوازیارن بگەڕێنەوە شارەکەیان بۆ درێژە دان بە خوێندن.
دوای ئەوەی لە حوزەیرانی ٢٠١٤ەوە لە دەست داعش هەڵاتن و لەکەرکووک نیشتەجێ بوون و لە ئێستادا لە ناوەندەکانی خوێندنی ئەو شارە بەردەوامن، خوێندکارانی مووسڵ لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکووک گردبوونەوەیەکیان رێکخست و داوایان کرد کە هەرچی زووترە ئۆپەراسیۆنەکانی مووسڵ کۆتایی بێت و بچنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و لەو شارە درێژە بە خوێندن بدەن.
سەرۆکی لقی زانکۆی مووسڵی یەکێتی خوێندکاران، ئەحمەد رەشید لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی خوێندکارانی زانکۆی مووسڵ ١٩ هەزاری تێپەراندووە و لە ئێستادا لەهەلومەرجێکی ناهەمواردا درێژە بە خوێندن دەدەن، ناوبراو داوای کرد کە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەتەنگ داواکانیانەوە بچێت و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات و هەرچی زووترە بگەڕێنەوە سەر خوێندەکەیان لە مووسڵ.