ئورفا
سەرەڕای بوونی تەمێكی چڕ و بارانێكی بەخوڕ لە كۆبانێ، شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزەكانی كورد و چەكدارەكانی داعش بەردەوامە.
لە كاتێكدا سەرلەبەیانی بەهۆی چڕی تەم و بارانی بەخوڕەوە ئاستی بینین دابەزی بوو، لە ناوچەكانی ناو شارەكە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی كورد و چەكدارەكانی داعش بەردەوامە كە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لەو شارە دەستی پێكردووە.
لە كاتی شەڕ و پێكدادانەكاندا بەدی كرا كە هێزە كوردییەكان هەوڵیانداوە لە ناوچەكانی نزیك سنوور بنكە دروست بكەن. لە كاتیكدا ئەوە بەدی كرا، كە لە شارۆچكەی سروچەوە ناو بە ناو ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن بەرەو دەروازەی سنووری مورشیدپنار دەچوو، هێزە ئەمنییەكانی توركیاش بەردەوام بوون لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند.