سلێمانی
لەو ئاھەنگەدا زۆرینەی ئەو قوتابیانەی کۆلێجەکە ئامادەبون کە لەساڵی ٢٠٠١ تاوەکو ساڵی ٢٠١٣ لەو کۆلێجە دەرچوون.
بەڕێوەبەری ئامادەیی سەڵاحەدینی ئەیوبی (بیستامین چۆلاک) بۆ AA گوتی "لەئاھەنگەکەدا نزیکەی ٣٨٠ قوتابی دەرچووی کۆلێجەکە ئامادەبون، لەساڵی پارەوە ئاھەنگەکانمان لەدەرەوە کۆلێج بەڕێوەدەبەین و تیایدا چەند چالاکییەک ئەنجام دەدەین".
تەنھا لەشاری سلێمانی باخچەیەکی ساوایان و سێ قوتابخانەی سەرەتایی و دوو کۆلێجی کوڕان و کچان ھەیە کەخوێندن تێیاندا بەزمانی ئینگلیزی و تورکییە و زیاتر لە ٣ ھەزار قوتابی تیایاندا دەخوێنن.
بۆ یەکەم جار لەساڵی ١٩٩٤ کۆلێجی (ئیشق)ی تورکی لەشاری ھەولێر کرایەوە، دواتر لەساڵی ١٩٩٧ کۆلێجی (سەڵاحەدینی ئەیوبی) لەشاری سلێمانی کرایەوە.
چۆلاک لەبارەی پرۆگرامەکانیانەوە گوتی"قوتابی لەم کۆلێجە جگە لەفێربونی زمانی ئینگلیزی و تورکی، پڕۆگرام و وانەکانی تریش بەسەرکەوتویی دەخوێنێت"
بە گوتەی بەڕێوەبەری کۆلێجەکە، کرانەوەی بازرگانی ھەرێم و تورکیا و بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی ھەردوولا کاریگەری گەورەی لەسەر قوتابیەکانیان ھەبووە.
ساڵانە لەم کۆلێجە چەندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ قوتابیان و تەنانەت دەرچووانی ساڵانی پێشووش ئەنجام دەدرێ، لەوانەش سازدانی و چالاکی و ئاھەنگ لەناوخۆو دەرەوەی کۆلێج و ڕێکخستنی گەشتی دەرەوەی ھەرێم بۆیان.