Halil İbrahim Avşar
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
له پاڵه‌وانێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ئه‌ورووپادا بۆ خوار ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، یاریزانی تورك به‌ركه ئاكچام میدالیای ئاڵتوونی له راكردنی ٤٠٠ مه‌تریدا به‌ده‌ستهێنا.
له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا كه له تالین پایته‌ختی ئیستۆنیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، خه‌ڵات درایه براوه‌كانی پێشبڕكێی راكردنی ٤٠٠ مه‌تریی.
یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا، به‌ركه ئاكچام كه ماوه‌كه‌ی به ٥٠ چركه و له‌سه‌دا ٧٠ی چركه‌یه‌ك ته‌واوكرد، بووه پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتییه‌كه و میدالیای ئاڵتوونی برده‌وه. هاوكات یاریزانی سویدی ئۆسكار ئێدڵهند ماوه‌كه‌ی به ٥١ چركه و له‌سه‌دا ١٥ی چركه‌یه‌ك بڕی و بووه خاوه‌نی پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیو، و یاریزانی كرواتی دۆمینیك سكۆریانج ماوه‌كه‌ی به ٥١ چركه و له‌سه‌دا ٧٨ی چركه‌یه‌ك بڕی و پله‌ی سێیه‌م و میدالیای برۆنزی برده‌وه.
به‌وشێوه‌یه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی توركیا له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، چوار میدالیا، كه دوو ئاڵتوون، یه‌ك زیو و میدالیایه‌كی برۆنزه، بردووه‌ته‌وه.