Erkan Tiryaki
07 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2021
تۆکیۆ- AA
لە میانی ئۆڵۆمپیاتەکانی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ و لە رکابەرییەکانی یاری بۆکسێن بۆ ئافرەتان، یاریزانی تورک، بوسە ناز چاکرئۆغڵو میدالیای زیوی بەدەستهێنا.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە چاکرئۆغڵو، رووبەڕووی بۆکسەری بولگاریی، ستۆیکا ژێلیازکۆڤا کراستێڤا بووەوە.
دوای رکابەرییەکی سەخت، کراستێڤا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە براوەی میدالیای زێڕ و بوسە ناز چاکرئۆغڵو بووە براوەی میدالیای زیو.