Hüseyin Burak Demirer
14 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
پاڵەوانی خولی ڕەگبیی ئەمریکی یانەی تامبا بای بوکانێرز، گرێبەستی یاریزان تۆم برادی-ی تاکو کۆتایی وەرزی ٢٠٢٢ درێژکردەوە.
بەپێی ئەو روونکردنەوەی کە لە یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ياريزانە تەمەن ٤٣ ساڵانەکە کە گرێبەستی بۆ وەرزەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ لەگەڵ بوکانێرز ھەیە، بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە لە ریزی یانەکەدا دەمێنێتەوە.
بوکانێرز، لە وەرزی ٢٠٢٠دا لە دوای ھێنانی برادی بۆ ریزەکانی، توانی دوای ١٨ ساڵ و بۆ جاری دووەم سەرکەوتنی سوپەر باوڵ بەدەستبھێنێت. ھاوکات، برادی، توانی بۆ جاری حەوتەم یاری سوپەر باوڵ بباتەوە ژمارەیەکی پێوانەیی بۆخۆی تۆماربکات.
جێگەی باسە، تۆم برادی، پێنج جار وەکو باشترین یاریزانی سوپەر باوڵ ھەڵبژێردراوە و خاوەن ژمارەی پێوانەییە لەم بوارەدا.
ھاوکات، وەرزی ٢٠٢١ی خولی ڕەگبیی ئەمریکی لە ٩ی مانگی ئەیلوول دەستپێدەکات.