Mutlu Demirtaştan
05 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە میانەی یارییەکانی ئۆلۆمپیاتی زستانەی ٢٠٢٢ی پەکین و لە کێبڕکێی راکردنی سەر بەفردا، وەرزشکاری نەرویجی، ترێسا یوهانگ، یەکەم مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
ئەم سەرکەوتنەی یوهانگ لە میانەی رکابەری بۆ بەدەستهێنانی یەکەم مەدالیا لە راکردنی ١٥ کیلۆمەتری سەر بەفردا بوو.
وەرزشکارە نەرویجییەکە توانی بە پلەی یەکەم رکابەرییەکە کۆتایی پێ بهێنێت و ببێتە خاوەنی مەدالیای زێڕ.
هەروەها لە لیژنەی ئۆلۆمپیاتی رووسیا، ناتالیا نێپریایڤا، مەدالیای زیو و وەرزشکاری نەمسایی، تێرێسا شتادلۆبەر، مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.