Ayşe Şensoy Boztepe
05 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2026
ئانتالیا - AA
هەشتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر ٢٠٢٧ لە ئانتالیا کۆتایی بە ئەرکەکانی هێنا.
فیستیڤاڵەکە کە لەلایەن یەکێتیی ئێتنۆسپۆری جیهانەوە ڕێکخرابووە، ڕۆژی هەینی لە هۆتێلێکی ناوچەی سەریک سەر بە ئانتالیا دەستی بە چالاکییەکانی کرد.
لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی میدیاییەکی کرد، سەرۆکی یەکێتیی جیهانی یارییە نەریتییەکان بیلال ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
بیلال ئەردۆغان ڕایگەیاند، "پێویستە دەستکەوتەکانی وەرزشە نەریتییەکان بە دەنگێکی بەرزتر بە جیهان ڕابگەیەنین. دەبێ لەوەش دڵنیا بین کە منداڵەکانمان بە وەرزشە نەریتییەکان ئاشنا دەبن و دەرفەت بۆ فێربوونیان برەخسێت و ببنە نموونەیەک لە بوارە تایبەتییەکانیان".
سەرۆکی یەکێتیی جیهانی یارییە نەریتییەکان بیلال ئەردۆغان سوپاسی هەموو ئەوانەشی کرد کە لە هەشتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر ٢٠٢٧دا بەشدار بوون و پیرۆزبایی لەوانەش کرد کە بە شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤالەکە زانراون،
هەشتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر ٢٠٢٧ لە ئانتالیا ڕۆژی هەینی دەستی بە چالاکییەکانی کرد و لە ٢٩ وڵاتەوە بەشداربووی تێدابوو.
لە فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆردا کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستی بە کارەکانی خۆی کردووە، وەرزشە نەریتییەکان و یارییەکان نمایش دەکرێن و ئەمەش بە مەبەستی پەرەپێدان بە کولتوور و بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتی لە سەر ئاستی جیهانی و ناوچەییدا.