Ahmed Hassan
15 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2026
لە میانی یارییەکانی کۆمەڵەی پێنجەمدا لە جامی جیھانیی ٢٠٢٦، ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی (٧-١) لە ھەڵبژاردەی کوراساوی بردەوە.
ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ھەلبژاردەی کوراساو لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی کۆمەڵەی پێنجەم لە جامی جیھانیی ٢٠٢٦دا، لە یاریگای (ھیوستن) لە ئەمریکا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
یارییەکەش بە ئەنجامی (٧-١) لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا کۆتاییھات.
ھەروەھا لە ھەمان ئەو کۆمەڵە ھەڵبژاردەی کۆتدیڤوار بە ئەنجامی (١-٠) لە ھەڵبژاردەی ئیکوادۆری بردەوە. بەو ئەنجامانەیش ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕێزبەندی یەکەم و ھەڵبژاردەی کۆتدیڤوار ڕێزبەندی دووەمی کۆمەڵەی پێنجەمیان گرتووە.