Zana Natık Kerem
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2019
ئەنقەرە ــ AA
منداڵێكی تورك بە ناوی، كائان ئەردوغموش لە ركابەری تەمەن هەشت ساڵیدا لە پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ شەترەنج بۆ ساڵی ٢٠١٩، مەیداڵیای زێری بردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێك كە لە لایەن یەكێتیی توركیا بۆ شەترەنج بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە كە پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ شەترەنج بۆ ساڵی ٢٠١٩ بۆ ئاست و تەمەنە جیاوازەكان لە شاری براتیسلاڤا پایتەختی سلۆڤاكیا بەڕێوەچوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "لە پاڵەوانێتیەكەدا بۆ ركابەری تەمەن هەشت ساڵیدا كە هەزار و ٣٠٦ یاریزان لە ٤٨ وڵاتەوە تیادا بەشداریان كرد، یاریزانی هەڵبژاردەی توركیا، كائان ئەدوغمۆش مەدالیای زێری بردەوە".
بەپێی راگەیەندراوەكە كائان ئەدوغمۆش لە هەشت یاریدا لە سەرجەمیان سەركەوتنی بەدەستهێناوە.