Abdulkadir Karakaya,Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2019
له‌نده‌ن - AA
له‌گه‌ڕی چواره‌می جامی فیدراسیۆنی ئینگلته‌ره‌دا، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بووه میوانی یانه‌ی ئارسێناڵ و 3 به 1 لێیبرده‌وه و بۆ گه‌ڕی دواتر سه‌ركه‌وت.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه له یاریگای ئێمیره‌یتس له له‌نده‌نی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو و گۆڵه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد له خوله‌كی 31 له‌لایه‌ن ئه‌لێكسیس سانچێز، خوله‌كی 33 له‌لایه‌ن جێسی لینگارد و خوله‌كی 82 له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنی مارتیاڵهوه تۆماركران.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئارسێناڵیش له خوله‌كی 43دا له‌لایه‌ن پیرێ ئێمێریك ئاوبامیانگهوه تۆماركرا.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی راهێنه‌ری نه‌رویجی ئۆلێ گونار سۆڵكجایهرهوه، هه‌شت یاریی یه‌ك له‌دوای یه‌كی بردووه‌ته‌وه و بووه یه‌كێك له‌و یانانه‌ی خۆیان گه‌یاندووه‌ته گه‌ڕی پێنجه‌می جامه‌كه.