وەرزش

لە NBAدا برۆکلین نێتس بەسەر میلواکی باکس-دا سەرکەوت

لە چوارچێوەی خولی باسکەی ئەمریکا (NBA)دا، یانەی برۆکلین نێتس ١١٥-١٠٧ خاڵ بەسەر یانەی میلواکی باکس-دا سەرکەوت.

Mutlu Demirtaştan  | 06.06.2021 - نوێکردنەوە : 07.06.2021
لە NBAدا برۆکلین نێتس بەسەر میلواکی باکس-دا سەرکەوت

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە خولی باسکەی ئەمریکا (NBA)دا، هەردوو یانەی برۆکلین نێتس و میلواکی باکس رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە یارییەکەدا، یانەی برۆکلین نێتس بە تۆمارکردنی ١١٥ خاڵ بەرامبەر ١٠٧ خاڵ سەرکەوتنی بەسەر یانەی میلواکی باکس-دا بەدەست هێنا.

خولی باسکەی ئەمریکا بە یارییەک بەردەوام بوو کە لە یەکەم یارییدا، نێتس لە بارکلایس سێنتەر میوانداری باکس-ی کرد.

هەرچەندە لە چارەکی یەکەمی یارییەکدا، باکس ٣٢-٣٠ لە پێشەوە بوو، بەڵام دواتر نێتس بە تۆمارکردنی ٦٣ -٦١ خاڵ توانی پێشەنگی یارییەکە بەدەست بهێنێت، تیمی خاوەن یاریگا بەردەوام بوو لە باڵا دەستی و یارییەکەی بە ١١٥-١٠٧ خاڵ بردەوە.

لەم نێوەندەدا، ئەستێرەی یانەی نێتس جێمس هاردن لە خولەکەکانی سەرەتادا پێکرا و نەیتوانی درێژە بە یارییکردن بدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın