Abdulkadir Karakaya
24 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە درێژەی یارییەکانی یەکێتی تۆپی باسکەی ئەمریکا، یانەی ئاتڵانتا هەوکس رووبەڕووی یانەی میلووکی باکس بووەوە.
یارییەکە بە ئەنجامی ١١٦- ١١٣ لە بەرژەوەندی ئاتڵانتا هەوکس کۆتایی هات بەم ئەنجامەش یانەی ئاتڵانتا بە ئەنجامی ١-٠ لە ریزبەندی کۆتایی کۆنفڕانسی رۆژهەڵات پێشڕەوی کرد.
بڕیاریشە کاتژمێر ٠٤:٠٠ی سبەی هەینی بەکاتی هەولێر، یانەکانی لۆس ئەنجڵێس کلیپەرس و فینیکس سەنز رووبەڕووی یەکببنەوە.