12 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2020
ئیستانبوڵ ــ AA
لە چوارچێوەی یارییەكانی 36هەمین هەفتەی لا لیگادا، یانەی بارسێلۆنا زۆر بەزحمەت بە ئەنجامی (1-0) لە یانەی ڤایادۆلید-ی بردەوە.
تاكە گۆڵەكەی یانەی بارسێلۆنا لە خولەكەی 15دا، لەلایەن یاریزان ئارتۆرۆ ڤیداڵ تۆماركرا.
بەم ئەنجامەیش، بارسێلۆنا جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدرید-ی پێشەنگ بۆ یەك خاڵ كەم كردەوە و كۆی خاڵەكانی گەیاندە، 79 خاڵ و لە پلەی دووەمی لا لیگادایە هەرچی یانەی ڤایادۆلیدیشە، 39 خاڵی هەیە و لە پلەی 14دایە.