Mikail Bıyıklı, Yılmaz Öztürk
20 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2026
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد بەبۆنەی بەدەستھێنانی جامی جیھانی ٢٠٢٦.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "NSosyal" نووسیوویەتی: "گەرمترین پیرۆزبایی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکەم بەبۆنەی بەدەستھێنانی مۆندیالی ٢٠٢٦ و بەناوی وڵاتەکەم و گەلەکەمەوە باشترین ھیوام بۆ گەلی ئیسپانیای دۆست دەخوازم".
لە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦ کە شەوی ڕابردوو لە یاریگای "نیوجێرسی" لە ئەمریکا ئەنجامدرا، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی (١-٠) لە ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بردەوە و بوو بە پاڵەوان.
ئەوە دووەم جارە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مێژووی خۆیدا، جامی جیھانیی فیفا بەدەستبھێنێت.