سێ یانه‌ی تۆپی پێ پاڵه‌وانێتییه‌كی پشتیوانیی دژبە كۆرۆنا رێكده‌خه‌ن
- هه‌ریه‌ك له یانه به‌ناوبانگه‌كانی ریال مه‌درید، بایەرن میونخ و ئینته‌ر میلان، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییكردنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی، بڕیاری سازكردنی پاڵه‌وانێتییه‌كی سێقۆڵییان داوه.
Madrid
مه‌درید - AA
هه‌ریه‌ك له یانه به‌ناوبانگه‌كانی ریال مه‌درید-ی ئیسپانیی، بایەرن میونخ-ی ئەڵمانیی و ئینته‌ر میلان-ی ئیتاڵیی، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییكردنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی، بڕیاری سازكردنی پاڵه‌وانێتییه‌كی سێقۆڵییان داوه.
له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا كه له‌لایه‌ن هه‌رسێ یانه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه پاڵه‌وانێتییه‌كه ساڵی ٢٠٢١ له‌ژێر ناوی "جامی پشتیوانیی ئه‌ورووپا" سازده‌كرێت، یارییه‌كانی له شاری میلانۆ، میونخ و مه‌درید ئه‌نجامده‌درێن.
یانه‌كان تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی خوازیارن په‌یامی "برایه‌تیی و پشتیوانیی له‌نێوان گه‌لانی ئه‌ورووپادا" بڵاوبكه‌نه‌وه و ئه‌و داهاتانه‌ی كه له یارییه‌كان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، "ده‌خرێنه خزمه‌ت سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی كه قاره‌مانانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێن".
له راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، یارییه‌كانی نێوان سێ یانه‌كه له ساڵی ٢٠٢١دا و له قۆناغێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چن كه رێگه به هانده‌ران بدرێت بچنه نێو یاریگاكان.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "له سه‌رجه‌م یارییه‌كاندا یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ، نوێنه‌رێك له كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی بانگێشت ده‌كات. وه‌ك هه‌ر سێ یانه‌كه ده‌مانه‌وێت رێز، سوپاس و پشتیوانیی ئه‌م پاڵه‌وانانه بكه‌ین".