Ercan Çakar
31 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2022
تیفلیس- AA
پاڵەوانێتیی تۆپی باسکەی ئەورووپا ٢٠٢٢ (EuroBasket 2022) کە لەلایەن جۆرجیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و کۆماری چیک میوانداری دەکرێت، بەو یارییانە دەست پێ دەکات کە بڕیارە سبەی بەڕێوەبچێت.
لە یەکەم رۆژی پاڵەوانێتییەکەدا، شەش یاری ئەنجام دەدرێت.
لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا، یارییەکانی کۆمەڵەی A لە شاری تبلیسی پایتەختی جۆرجیا، یارییەکانی کۆمەڵەی B لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، یارییەکانی کۆمەڵەی C لە شاری میلانی ئیتاڵیا و یارییەکانی کۆمەڵەی D لە پراگی پایتەختی کۆماری چیک ئەنجام دەدرێن.
دوای یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان، پاڵەوانێتییەکە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت.
- کۆمەڵەکان
کۆمەڵەی A: تورکیا، ئیسپانیا، جۆرجیا، مۆنتینیگرۆ، بەلجیکا، بولگاریا
کۆمەڵەی B: ئەڵمانیا، هەنگاریا، سلۆڤینیا، لیتوانیا، بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا، فەڕەنسا
کۆمەڵەی C: یۆنان، ئیستۆنیا، ئۆکراینا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، کرواتیا
کۆمەڵەی D: هۆڵەندا، فینلاند، پۆڵەندا، چیک، ئیسرائیل، سربیا
هەڵبژاردەی تورکیا کە بۆ ٢٥مین جار لە مێژووی خۆیدا بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکات، سبەی کاتژمێر ١٧:١٥، یەکەم یاریی خۆی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی مۆنتینیگرۆ ئەنجام دەدات.
خشتەی یارییەکانی سبەی بەم شێوەیە:
کۆمەڵەی A (تبلیسی):
٠٢:٣٠ ئیسپانیا-بولگاریا
٠٥:١٥ تورکیا- مۆنتینیگرۆ
٠٨:٠٠ بەلجیکا-جۆرجیا
کۆمەڵەی B (کۆڵن):
٠٣:٣٠ بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا-هەنگاریا
٠٦:١٥ سلۆڤینیا-لیتوانیا
٠٩:٣٠ فەڕەنسا-ئەڵمانیا
هەینی دوویی ئەیلوول:
کۆمەڵەی C (میلان):
٠٣:١٥ ئۆکراینا-بەریتانیا
٠٦:٠٠ کرواتیا-یۆنان
١٠:٠٠ ئیتاڵیا-ئیستۆنیا
کۆمەڵەی D (پراگ):
٠٣:٠٠ ئیسرائیل-فینلاند
٠٦:٣٠ پۆڵەندا-چیک
١٠:٠٠ سربیا-هۆڵەندا
- رێسای پاڵەوانێتییەکە
لە پاڵەوانێتیی تۆپی باسکەی ئەورووپا ٢٠٢٢ (EuroBasket 2022)دا بە گشتی ٢٤ تیپ بەسەر چوار کۆمەڵە دابەشکراون کە هەر کۆمەڵەیەک شەش تیپ لەخۆ دەگرێت.
چوار لە باشترینەکانی هەر کۆمەڵەیەک سەردەکەون بۆ قۆناغی دووەم.
دوای یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی و کۆتایی، براوەی پاڵەوانێتییەکە دەست نیشان دەکرێت.