سیڤاس
یاریزانی پێشووی بەرازیلی تواناکانی وەک راھێنەری یانەی (سیڤاس) بەکاردەھێنێ لە یەکەم یاریی یانەکەیدا رووبەڕووی یانەی قەیسەریی.
یارییەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٣ بەڕێوە دەچێ لە سەعات ھەشتی ئێوارە لە یاریگای قادرھاس.
دوای ئەوەی (رۆبێرتۆ کارلۆس) ماوەیەک لە روسیا پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشیی وەرگرت، ئێستا بۆ یەکەمجار راھێنەرایەتی تاقیدەکاتەوە. وەک خۆیشی دەڵێ "یەکەم یاریی گرنگە، دڵنیام یارییەکی زۆر خۆش دەبێ بۆ من".
راھێنەرە بەرازیلییەکە لەو رۆژەوەی بۆندی لەگەڵ یانەی (سیڤاس) ئیمزاکردووە تا ئێستا بەردەوامە لە لێدوانە ئەرێنییەکانی و بەڵێنی بەشداریکردنی لە جامەکانی ئەوروپا بە ھاندەران و یانەکەی داوە.
لەبەر ئەوەی بڕوانامەی راھێنەرایەتیی لە وڵاتی پیرۆ بەدەستھێناوە، رۆبێرتۆ کارلۆس بۆی نییە لەسەر کورسیی راھێنەران دانیشێ، بەڵکو دەبێ لە شوێنی ھاندەرانەوە سەیری یاریەکە بکات و رێنمایی بە یاریزانانی بدات. ئەوە بەردەوام دەبێ تا چارەسەرکردنی کێشەکە.