ئەستەنبول
یەکێتی تۆپی پێی تورکیا رایگەیاند: بە بڕیارێکی دوولایەنە گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر وازھێنانی راھێنەری ھەڵبژاردەی تورکیا (عەبدولڵا ئاڤجی).
ئاڤجی لەبارەی وازھێنانەکەی روونکردنەوەیداو گوتی "چۆن لە تۆپی پێدا بردنەوەو دۆڕان ھەیە، بە ھەمان شێوە بەیەکەوە کارکردن و جیابوونەوەیش ھەیە. من ئەم بڕیارەم بەوپەڕی متمانەوە داوەو ئەوە بە راست دادەنێم. پێش ھەموو شتێ پرسەکەم لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی تورکیا (یەڵدرم دەمیرئۆرەن) تاووتوێکردووە. سوپاسی ھەموو ئەوانە دەکەم ھاریکارییان کردووین".
عەبدولڵا ئاڤجی لە ١٧/١١/٢٠١١ شوێنی راھێنەری ھۆڵەندی (گوس ھیدینک) ی گرتەوەو بۆندێکی پێنج ساڵی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی تورکیا ئیمزاکرد، کەچی پێش تەواوکردنی ماوەکەی، وازی لەو پۆستە ھێنا.
لەو ماوەیەدا ھئاڤجی راھێنەری ەڵبژاردەی تورکیابوو، ١٨ یاریی ئەنجامداو لە شەش یارییاندا براوەو ھەشت جاریش توشی دۆڕان ھات، ھەروەھا لە چوار یاریشدا یەکسانبوو.