Salih Ulaş Şahan
03 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2026
دوایین گەڕی ٦١ەمین خوولی پاسکیلسواری سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەرەو ئەنقەرەی پایتەخت، بەڕێوە دەچێت.
٦١ەمین خوولی پاسکیلسواری سەرکۆماریی تورکیا (Tour of Türkiye 2023) کە لەلایەن فیدراسیۆنی پاسکیلسواری تورکیاوە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆمار ڕێکخراوە، لە ٢٦ی نیسان لە قەزای چەشمە سەر بە پارێزگای ئیزمیر دەستی پێکرد و ئەمڕۆش دوا گەڕی کێبرکێکە بەڕێوە دەچێت.
لە دەستپێکی گەڕی کۆتایی کێبڕکێیەکەدا کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئیداری و وەرزشی لەوانەش جێگری سەرکۆماری تورکیا جەودەت یڵماز ئامادە بوو.
لە کۆتا گەڕی پێشبرکێکەدا، پاسکیلسواران مەودای ١٠٨.٤ کیلۆمەتری دەبڕن.
لە کێبرکێی ئەمساڵدا ١٥٨ پاسکیلسوار لە ٢٣ی تیمی جیاجیادا بەشداربوون.
٦١ەمین خوولی پاسکیلسواری سەرکۆماریی تورکیا ئەمڕۆ ٣ی ئایار بە گەیشتن بەرەو ئەنقەرە کۆتایی پێ دێت.