Erbil Başay
03 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2021
بەرلین- AA
لە میانی یارییەکانی جامی یەکێتی ئەڵمانیا بۆ تۆپی پێ (DFB-Pokal)، یانەی بۆروسیا دۆرتموند رووبەڕووی یانەی پێدەربۆرن بووەوە.
لە خولەکەکی شەشەمی یارییەکەدا، یاریزان ئەمرە جان گۆڵی یەکەم و لە خولەکی ١٦شدا، یاریزان جادۆن سانچۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی بۆروسیا دۆرتموند تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٧٩دا، یاریزان یولیان جەستڤان گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی پێدەربۆرن تۆمار کرد.
لە خولەکی ٩٥دا، یاریزان ئێرلینگ هالاند گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی بۆروسیا دۆرتموند تۆمار کرد.
لە کۆتا ساتەکانی یارییەکە و لە خولەکی ٩٠+٧دا، یاریزان پرینس ئۆسەی ئوسو گۆڵی دووەمی بۆ یانەی پێدەربۆرن تۆمار کرد.
بەمشێویە یاریەکە بە ئەنجامی ٣-٢ لە بەرژەوەندی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند کۆتایی هات و ئەو یانەیە بۆ چارەکی پێش کۆتایی جامی ئەڵمانیا سەرکەوت.