ھەکاری
شاخە بەرزەکەی ھەکاری لەگەڵ ھاتنی پڕۆسەی چارەسەر ھەر حەفتەو جارێک پێشوازی لە کاروانی شاخەوانانی ناوچەکە دەکا.
بۆ بەسەر ھەڵگەران بە شاخی ھەکاری گروپێکی ٢٢ کەسی سەردانی پارێزگای ھەکاریان کرد.
بە بەشداری سەرۆکی لوتکەی شاخوانان ئۆرھان کۆزان گروپی شاخوانان لەگەشەتە کەیاندا بە بەرزاییەکانی شاخی جیلۆدا ھەڵگەران و دواتر کەمپێکیان پێکھێناو ماوەی دوو رۆژ مانەوە.
کۆزان سەبارەت بە چالاکی شاخەوانی لە شاخەکانی ھەکاری گوتی: "پێشتر ئەم شاخانە بەرووی وەرزشوانانی شاخ داخرا بوو، لەگەڵ ھاتنی پرۆسەی چارەسەر و ئاشتی، ئاسایی بوویەوە، ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە لە ناوچەکە، پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی دەکەین بۆ ئەوەی چالاکی وەزرشی شاخەوانی بەرەو ئاشتی بەرزتر بڕوا، ئەمەش دەبێتە ھۆی بەرەو پێشەوەچوونی پارێزگای ھەکاری لە رووی ئابوری کۆمەڵایەتیـەوە، ھەروەھا ئارەزووی گەنجان بۆ وەرزشی سروشتی زیاتر دەکا، پێویستە سەرجەم شاخەکان بەروویی گەشتیاراندا بکرێتەوەو وەک یانەی لوتکەی شاخەوانی ھەکاری پشتیوانی خۆمان بۆ سەرجەم مەسەلەکان رادەگەیەنین."