Doğa Kırmızıoğlu
13 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2022
ئەنقەرە- AA
لە میانەی یارییەکانی پاڵەوانێتی باسکەی ئەمریکا، یانەی میامی هیت بە ئەنجامی ٩٩-٩٠ لە یانەی فیلادێلفیا سێڤنتی سیکسەرزی بردەوە و بووە یەکەم یانە کە بۆ قۆناغی کۆتایی سەرکەوت.
هەڵاوێری یانە ئەمریکییەکان بە دوو یاری بەردەوام بوو. لە شەشەم یاری نیوەی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا یانەی میامی هیت رووبەڕووی یانەی فیلادێلفیا سێڤنتی سیکسەرز بووەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ٩٠-٩٩ لە بەرژەوەندی میامی هیت کۆتایی هات.
لە یارییەکی دیکەی نیوەی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا یانەی داڵاس ماڤێریکس رووبەڕووی یانەی فێنیکس سەنز بووەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ١١٣-٨٦ لە بەرژەوەندی یانەی داڵاس ماڤێریکس، کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش هەریەکە لە یانەی میامی هیت و داڵاس ماڤێریکس بۆ قۆناغی کۆتایی سەرکەوتن.