Hüseyin Burak Demirer
17 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2021
ئەنقەرە- AA
سێ هەفتە بەر لەئێستا، یاریزانی گۆڵفی ئەمریکی، تایگەر ودس دووچاری رووداوی هاتوچۆ بوو، دوای کۆتاییهاتنی چارەسەرە گرنگەکانی نەخۆشخانەی بەجێهێشت و بڕیارە چارەسەرەکەی لە ماڵەوە بەردەوام بێت.
تایگەر ودس-ی تەمەن ٤٥ ساڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر سوپاسی تەواوی ئەو پزیشک و کارمەندە تەندروستییانەی کردووە کە لە چارەسەرکردنیدا بەشداربوون. خۆشحاڵی خۆشی دەربڕیوە بەوەی کە چارەسەرەکانی لە ماڵەکەی خۆیدا لە ویلایەتی فلۆریدا بەردەوام دەبن.
تایگەر ودس رۆژی ٢٣ی شوباتی رابردوو، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کێشا بە هێڵی جیاکەرەوەی ناوەڕاستی شەقامێکی شاری لۆس ئەنجلس و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و خۆشی برینداربوو.