شرنەخ
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی جزیرە رایگەیاند، سلێمان چاغلی سەرۆکی لیژنەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی جزیرە وئەندامانی لیژنەکە، لە ئێوارە خوانێکدا لەگەڵ ھێنریک فێرچ بەرپرسی کومپانیا دانیمارکیەکە و ژمارەیەک لە یاریدەدەرانی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی پلانی دروستکردنی زانکۆکە و ھەڵبژاردنی شوێن بۆ دروستکردنی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان کە خوێندن تێیدا چوار ساڵە کرا.
چاغلی ھەروەھا رایگەیاند سوورن لەسەر دامەزراندنی کۆلێژەکە و حەسەن ئیپەک پارێزگاری شەرناخ و پرۆفیسۆر عەلی ئاکماز سەرۆکی زانکۆی شەرناخ پشتگریی ئەوان دەکەن.
دواتر شاندەکە سەردانی زەوییەکەیان کرد کە لە ناوچەی سەقلانە لە سنووری سوریایە و بریارە لە مین خاوێن بکرێتەوە و پاشان کۆلێژەکەی تێدا دروست بکرێ.
شاندەکە کۆک بوون لەسەر ئەوەی زەوییەکە بەکەڵکی پرۆژەکە دێ.
بەرپرسانی کومپانیای دانیمارکی سیمینارێکیان لەبارەی خاوێنکردنەوەی مین پێشکەش کرد. پاشتریش ژووری بازرگانیی جزیرە تابلۆیەکیان بەدیاری پێشکەش بە تیمە دانیماركیەكە کرد.