ئەمڕۆ دووشەممە سێ شوباتی ٢٠١٤ رێکخراوی جۆڵا بە ھاوکاری ئەندازەی پاڕکەکانی شاری ھەولێر پرۆژەی تایبەت بە دارچاندن لە شوێنە گشتیەکان و گەڕەکە میللیەکان لە ژێر دروشمی با پێکەوە نەمام و دار بچێنین لە پێناو تەندروستیەکی باشتر بۆھەموان بۆ پەرەپێدانی مەدەنیەت و جوانتر کردنی سیمای شار، ئهنجامدا.
بەرپرسی رێکخراوی جۆڵا دلزار ئیسماعیل بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "یەکەمجارە ئێمە وەک رێکخراوەکی مەدەنی ئەو ھەڵمەتە لە شاری ھەولێر بەرێوە دەبەین و داوا لە سەرجەم ھاولاتیان دەکەین بۆ ئەوەی کۆمەڵگەییەکی مەدەنیانە بنیات بنێن و ههروهها بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی و ھەستکردن بە گیانی بەرپرسیاریەتی، با ھەموومان دار بچێنن تا کۆ ببێ بە بەشێک لە پرۆگرامی ساڵانەی ژیانمان."