سلێمانی
له‌ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌كه‌ناڵی ئاسمانی nrt له‌شاری سلێمانی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ده‌نگ خۆشی و جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئان به‌نێوی (توێشوی nrt له‌مانگی ڕه‌مه‌زان) پێشكه‌ش كرا‌و له‌كۆتایی به‌رنامه‌كه‌شدا یه‌كه‌مه‌كانی به‌رنامه‌كه ئاشكرا كران.
كۆچه‌ر عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری به‌رنامه‌كه له‌باره‌ی به‌رنامه‌كه‌یه‌وه بۆ AA دواو وتی"به‌شداربووانی به‌رنامه‌كه له‌شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه هاتبون، له‌قۆناغی پاڵاوتندا 260 كه‌س به‌شداربون و له‌و ژماره‌یه‌ش 60 كه‌س بۆ قۆناغی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه سه‌ركه‌وتن، له‌دوا قۆناغیشدا 5 به‌شدار بوو گه‌یشتنه قۆناغی كۆتایی و سه‌ركه‌وتنییان به‌ده‌ست هێنا.
كۆچه‌ر عومه‌ر باس له‌وه ده‌كات له‌نێو به‌رنامه‌كه‌دا به‌شدار بووان تاقیكردنه‌وه‌ی (یاساكانی ته‌جوید، وه‌قف و ئیبتیدا ، ده‌نگ و نه‌غه‌م )یان پێ كراوه‌و نمره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و 3 بابه‌ته دانراون.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی پێشبڕكێكه‌ش كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌رانی به‌رنامه‌كه‌وه ئاشكرا كرا، 5 به‌شداربوو پله‌كانی یه‌كه‌م تا پێنجه‌مییان به‌ده‌ستهێناو ئه‌و بهشداربووهشی توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت گه‌نجێكی نابینایه‌و هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌به‌ره.
سه‌ركه‌وتووه‌كانی به‌رنامه‌كه بریتی بون له(ئه‌حمه‌د عوبێد پله‌ی یه‌كه‌م ، سه‌رخێڵ تۆفیق پله‌ی دووه‌م، ئیبراهیم ساڵح پله‌ی سێهه‌م ، دكتۆر سه‌روان عه‌لی پله‌ی چواره‌م ، عه‌بدولقادر كه‌نعان پله‌ی پێنجه‌م).
به‌وته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری به‌رنامه‌كه خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتووانی به‌رنامه‌كه گه‌شتێكی عومره ده‌بێت، له‌گه‌ڵ خه‌ڵات كردنی سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌م به 3 ملیۆن دیناری عێراقی و دووه‌م به 2 ملیۆن و سێهه‌م به یه‌ك ملیۆن دینار .