ئاگری
ئاگری (ئائا) – فاتمه گوڤه‌ن - له به‌رزترین شاخی تورکیا که شاخی (ئاگری)یه به هۆی نه‌گه‌یشتنی ئۆتۆمبێل، که‌ڵوپه‌لی که‌مپی گه‌شتیاره‌کان به هێستر ده‌گوازرێنه‌وه
شاخی ئاگری که به‌رزاییه‌که‌ی 5137 مه‌تره، که‌لوپه‌لی گه‌شتیاره‌کان تا رادده‌ی 2200 مه‌تر به ئۆتۆمبێل ده‌بردرێت، له‌و رادده‌یه هێستروانهکان چاوه‌رێی گه‌شتیاره‌کان ده‌که‌ن، هێستروانهکان نزیکه‌ی چوار رۆژ خزمه‌تیان ده‌که‌ن بۆ کرێی هه‌ر هێسترێک 170 لیره‌ی تورکی وه‌رده‌گرن.
ء(سلێمان ئاتێش) یه‌کێکه له‌و هێستروانانهی که 15 ساڵه له‌و ناوچه‌یه ئه‌م کاره ده‌کات ده‌ڵێت: ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که بۆ سه‌رکه‌وتنی شاخه‌که دێن، که‌لوپه‌له‌کانیان به ئێمه ده‌ده‌ن و سه‌رده‌که‌ون، ئێمه‌ش باره‌که له هێسترهکانمان بارده‌که‌ین و به‌ڕێده‌که‌وین. سه‌ره‌تا گه‌شتیاره‌کان له که‌مپێک ده‌وه‌ستن که ئه‌و که‌مپه له به‌رزایی 3200 مه‌تردایه، ئه‌وکاته کهڵوپهلهکانیان پێ ده‌ده‌نه‌وه. شه‌وێک له‌وێ ده‌مێننه‌وه. بۆ به‌یانی دیسان که‌لوپه‌له‌کانیان به ئێمه ده‌ده‌نه‌وه و به‌ڕێده‌که‌وین بۆ ئاستی 4200 مه‌تر. که گه‌یشتینه که‌مپ دیسان که‌لووپه‌له‌کان راده‌ستیان ده‌که‌ینه‌وه. شه‌وێکیش له‌و که‌مپه به‌سه‌رده‌به‌ین، بۆ به‌یانیش ده‌ست به دابه‌زینه‌وه ده‌که‌ین و دێنه که‌مپی به‌رزایی 3200 مه‌تره‌که. رۆژی چواره‌م ده‌گه‌ینه‌وه به‌رزایی 2200 مه‌تره‌که و که‌لوپه‌له‌کانیان پێ ده‌ده‌ینه‌وه و گه‌شته‌که‌مان کۆتایی پێ دێت.
ه(هێستروان ئاتێش) ئاماژه به زیادبوونی گه‌شتیاره‌کانی ئه‌مساڵ ده‌کات و ده‌ڵێت: ساڵانێکه که‌لوپه‌لی گه‌شتیاره‌کان ده‌گوازمه‌وه بۆ که‌مپه‌کان، پێشتر گه‌شتیاره‌کانی خۆیی زۆر نه‌ده‌هاتن به‌ڵام به هۆی ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی ئاشتی ئیتر له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌ی گه‌شتیاره‌کانی خۆیی بۆته دوو قات، چونکه جاران مه‌ترسی شه‌ڕ له ئارادابوو به‌ڵام ئێستا به ئاسووده‌یی و بێ ترس دێنه ئێره.