Hüseyin Yıldız
01 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2019
ئیدر – AA
پاركی نیشتمانی ئاگری به هۆی جیاوازی كه‌شوهه‌واكه‌ی كه په‌یوه‌ندی به به‌رزی ئه‌وێ له ئاستی رووی ده‌ریاوه هه‌یه له یه‌ك كاتدا ئامێزی بۆ پاییز و زستان كردۆته‌وه.
رووبه‌ری ئه‌و پاركه نیشتمانییه كه له سنووری ئێران، ئه‌رمینیا و هه‌رێمی ناخچهوانی سه‌ربه ئازه‌ربایجان نزیكه، ٨٨ هه‌زار و ١٠٤ هێكتاره، چه‌ندین جۆر گیانله‌به‌ر و باڵنده و رووه‌كی جیاوازی لێیه و چیای ئاگری-ش له‌خۆده‌گرێت كه پێنج هه‌زار و ١٣٧ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و به‌زرترین لووتكه چیایه له توركیا. له كاتێكدا لووتكه‌ی چیاكه به‌فر دایپۆشیووه تا له قهدپاڵهكانییهوه بێیته خواره‌وه سروشتی دڵڕفێنی پاییز جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی هێنده‌ی دیكه بۆ خۆی راكێشاوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاركه نیشتمانییه‌كان و پاراستنی سروشتی ئیدر، مه‌ته توركئۆغڵو به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له ٢٠٠٤ه‌وه ناوچه‌كه كراوه‌ته پاركی نیشتمانی و له‌سه‌دا ٧٠ی پاركه‌كه ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕی پارێزگای ئیدر.
مەتە توركئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و شوێنانه‌ی له پاركه‌كه زۆر له ئاستی ده‌ریا به‌زرتر نین كه‌شوهه‌وایان وه‌ك کەشوهەوای ده‌ریای ناوه‌ڕاسته و گوتی: "لێره به جیاوازی به‌رزی هه‌ر كه له ٨٥٠ مه‌تر به‌رزی له ئاستی ده‌ریاوه به‌ره‌و پێنج هه‌زار و ١٣٧ مه‌تر به‌رزی له ئاستی ده‌ریاوه ده‌چی كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕێت و به‌پێی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش جۆرێتی گیانله‌به‌ر و گژوگیاش له گۆڕاندایه. له ئه‌نجامی كاره‌كانماندا له ٢٠٠٨ه‌وه تاكو ٢٠١٥ نزیكه‌ی ٣٨٥ جۆر زینده‌وه‌رمان له‌و پاركه ده‌ستنیشان كرد كه ٥٢ دانه‌یان تایبه‌تن به ئێره. ئێره ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به فره‌یی باڵنده و گیانله‌به‌ره بێبڕبڕه و بڕبڕه‌داره‌كان".
ناوبراو تیشكیش خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك هاتبێته پاركه‌كه سه‌ری سوڕماوه و به‌و ئاواته‌وه بووه جارێكی دیكه سه‌ردانی بكاته‌وه.