ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا لە قوتابخانهی کۆنی ئەربیل ئولا بە ئامادەبوونی کاربەردەستانی حکومی و پەروەردەیی، مۆزەخانە و ئەرشیڤی پەروەردەی ھەولێر کرایەوە.
قوتابخانهی ئەربیل ئولا یەکەم قوتابخانهی شاری ھەولێر بووە کە نزیکەی ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دروست کراوە.
محەممەد ئەحمەد ئهربیلی یەکێک لە قوتابیانی ئەو قوتابخانهیهكه بووه و ئئێستا ٨٧ ساڵ تەمەنیهتی کە لە تەمەنی نۆساڵیدا لە گورەپانی ئەو قوتابخانهیه سروودی کوردیی خوێندۆتەوە. بە یادی ئەو کاتە ھەمان سروودی لە مەراسیمەکەدا خوێندەوە.