وەکو زۆربەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، رۆژی ٨ی مارس لە شاری سلێمانی، رێوڕەسمی تایبەتی بۆ سازکرا.
ڕۆژی ٨ی مارس، رێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی ئەو بوارە لە شاری سلێمانی، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان چەند چالاكیی جۆر بە جۆریان بەڕێوەبرد.
بەشێک لە چالاکییەکان لە دوو شوێنی بەرچاوی شارەکە (چایخانەی شەعب) و شاڕێی سالم بەڕێوەچوون.